٥ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٥:٣٣
عێراق سێ مانگی دیکەش دەتوانێ گاز و کارەبا لە ئێران بکڕێت

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ماوه‌ی سێ مانگی دیكه‌ لێخۆشبوونی بۆ عێراق درێژكرده‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی گاز و كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  به‌رپرسێكی عێراقی به‌ فرانس پرێس-ی راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ عێراق وڵاتێكی نه‌وتییه‌، به‌ڵام بۆ وزه‌ پشت به‌ ئێران ده‌به‌ستێت، چونكه‌ توانای به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی خۆبژێوی نیه‌.

عێراق ده‌توانێت تا سه‌ره‌تای مانگی4ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت له‌ هاورده‌كردنی كاره‌با و گاز له‌ ئێرانه‌وه‌

له‌ كۆتایی ساڵی 2018ه‌وه‌ كاتێك ئه‌مریكا سزاكانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، مۆڵه‌ت به‌ عێراق ده‌دات، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌توانێت پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت، گاز و وزه‌ی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ بكات.

342/